AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١١ ١٥:٢٩

خەتیب زادە:

مافی ناڤۆکی ئێران ناگۆڕدرێت/ داخوازییەکانی ئێران قبووڵ بکرێت رێکدەکەوین

مافی ناڤۆکی ئێران ناگۆڕدرێت/ داخوازییەکانی ئێران قبووڵ بکرێت رێکدەکەوین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەوەی وەکوو مافی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری وزەی ناڤۆکی دیاری کراوە ناگۆڕدرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی لە گەڵ هەواڵنێران لە کاردانەوە بە سەفەری سەرۆکی ڕژیمی زایۆنی بۆ ئەمارات، وتی: ساز کردنی قەیران کردەوەی هەمیشەیی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنییە و مانەوەی خۆی لە پێناو پێک هێنانی ئەم قەیرانانە دەزانێت.

ئەو وتیشی: ژیمی زایۆنی نموونەی ئاشکرای ڕژیمی ئاپارتایدە و هەوڵ ئەدات قەیرانەکانی خۆی لە دیکەی ناوچەکانیشدا بڵاو بکاتەوە. کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوەی ئەو وڵاتانە کە بۆ ئاسایی کردنەوەی ئەم ڕێگا هەوڵ ئەدەن، ئیدانە دەکات و بڕوای وایە ئەو وڵاتانە دەبێ کۆتایی بە دووبەرەکییەکانی جیهانی ئیسلام بێنن و ئەمە بۆ داهاتووی ناوچە گرینگترە.

خەتیب زادە سەبارەت بە دواهەمین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنیش وتی: دانوستانەکان لە حەوتەکانی پێشوودا پێشکەوتنی باشی بووە کە لە هەندێ بواردا بەرچاوتر و لە هەندێ بواردا لاوازتر بووە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: گەر لایەنەکانی دیکە و بە تایبەت ئەمریکا کاتێ کە دەگەڕێنەوە بۆ ڤیەن، بڕیاری خۆیان دابێت و داواکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران قەبووڵ بکەن و لە بەرجام زیاتر داوای شتی دیکە نەکەن، بێگومان ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی و باش لە ئارا دایە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی لە کاردانەوە بە وتەکانی بەرپرسە بەریتانیاییەکان، داکۆکی کرد: ئەوەی وەکوو مافی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری وزەی ناڤۆکی هەیە، ناگۆڕدرێت. بەریتانیا لەم ڕۆژانەدا هەندێ وتەی سەرسووڕهێنەر ەردەبڕن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەفەری ئەردۆغان بۆ ئێرانیش وتی: کاتی سەفەری ئەردۆغان بۆ ئێران بە تەواوەتی دیار نییە بەڵام بەرنامەی بۆ دادەڕێژرێت.

News ID 40908

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha